حەشدی شەعبی هێزێكی زۆری بەرەو پردێ جوڵاندوە

بە وتەی فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان شه‌وی رابردوو هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و ناحیه‌ی پردێ جوڵێنرا.

كه‌مال كه‌ركوكی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی زۆری به‌چه‌كی قورسه‌وه‌ له‌كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و پردێ جوڵاندووه‌."

گوتیشی:"هێزه‌كه‌ ئێستا له‌ناو پردێدان و نازانین پلانیان چی یه‌."

لای خۆشیه‌وه‌ عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"هیچ گۆڕانكاریه‌كی سه‌ربازی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراقدا نیه‌، ئه‌وان تائێستا وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌."



AM:09:38:12/11/2017