گۆڕان لەسەر بەشداریکردن لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمرۆ بڕیاری خۆی راگەیاند
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان راگه‌یاند.
لەمبارەوە "برزۆ مه‌جید" سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینێكدا له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان، به‌شداری ناكه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێمه پێمانوایه ئه‌م حكومه‌ته شكستی خواردووه له رێگه‌گرتن له دروستبوونی قه‌یرانه‌كان و، دواتر چاره‌سه‌ر كردنیشیان".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه "له ئێستادا ئه‌م حكومه‌ته له توانایدا نییه ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره تێبپه‌ڕێنێت، بۆیه ئێمه داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتیمان كردووه بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م قۆناغه‌و، تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له پێش هه‌موو شتێكیشه‌وه; دابینكردنی بژێوی خه‌ڵك و پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌ی".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا، به‌م شێوازه‌ی ئێستا، باری زۆر قوڕسكراوه، بۆیه ناتوانێت ئه‌م دۆخه قوڕسه‌ی ئێستا ئیداره بدات".
وابڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 12 ی 11 ی 2017، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
AM:10:37:12/11/2017