حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 13 ی تشرینی دووەم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پشكی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی عیراق ئه‌نجامده‌دات. 

محەمەد هاودیانی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  بەپێی ئەو بەرنامەیەی بۆمان هاتووە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە".

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی وتیشی: "كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی پشكی هەرێم كە لەڕەشنووی بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2018 لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دیاریكراوە".

بەگوێرەی رەشنوسی پرۆژە بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2018، پشكی هەرێمی كوردستان لە (17%)ەوە بۆ (12.67%) كەمكراوەتەوە.



PM:06:56:12/11/2017