بوومەلەرزەكەی دەربەندیخان نزیكەی 50 برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمشەو شارەكانی باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند، ژمارەیەك كەس برینداربوون‌و چەندین خانوی هاوڵاتیان رووخا.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی ناوەندی بوومەلەرزەكە ناوچەیەك بەناوی "ئەزگەلە" لەنزیك كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە بەپێی میدیاكانی ئێران گوڕی بوومەلەرزەكە لەوناوچەیە 7.6 بە پلەی ریختەر بووە.

لەرینەوەكانی دواتر كە زۆربەی شارەكانی باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستان گرتەوە 4.5 تا 4 پلەی ریختەر بووە.

بەپێی لێدوانی دکتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 50 كەس برینداربوون‌و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.





PM:10:42:12/11/2017