ئەمڕۆ جارێکی دیکە گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایدەگەیەنن پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکرێت و لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕێکبکەون.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا گۆڕان و کۆمەڵ داوایانکردووە "به‌رپرسیارانه" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه بكرێت و هاوڵاتیان گۆڕانكارى ڕیشه‌یى به‌دى بكه‌ن و هێز و لایه‌نه‌سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تێكى كاتى پێكبێن كه ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌م حكومه‌ته به‌ڕێوه‌بردنى گفتووگۆیه‌كى سه‌ركه‌وتووبێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌روه‌ها باشكردنى گوزه‌رانى هاوڵاتیان و دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌یى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانى حیزبى.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا "جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت کە به‌ره‌نجامى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى حوكمڕانانى هه‌رێمى كوردستانە."
هەر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە گۆڕان و کۆمەڵ ئەوەشیان وتووە کە باسی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمیان کردووە بۆ لای لایەنە سیاسییەکان.