دەرباز كۆسرەت رەسول باس لەچۆنێتی نەخۆش کەوتنی باوکی دەکات

كوڕە گەورەی كۆسرەت رەسوڵ باس لەچۆنیەتی نەخۆش کەوتنی باوکی دەکات و رەتیدەکاتەوە کۆسرەت رەسوڵ ژەهراوی کرابێت.

دەرباز كۆسرەت لەگەڵ باوكی بووە كاتێك تەندروستی تێكچووە، ئەو بەرووداو دەڵێت: "باوكم پێش ئەوەی نەخۆش بكەوێ لەگەڵی بووم، لەسەر مەزاری مام جەلال گەڕاینەوە، دایكم بۆ نانی ئێوارە سەروپێی ئامادە كردبوو".
دەرباز كۆسرەت دەڵێت: "باوكم دوای نانخواردن ژەهراوی بوو، ئازاری زۆری هەبوو".

دەرباز كۆسرەت تەواوی زانیارییەكان لەبارەی نەخۆشییەكەی باوكی تاوەكو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی باس دەكات و دەڵێت: "باوكم چەندین ساڵە كێشەی گەدەی هەیە، كە نەخۆشكەوت یەكەمجار هەوڵماندا بە حەبی موسەكین چارەسەری بكەین، بەڵام كاژێر بووە 3:30ی بەرەبەیان و ئازاری زۆرتر دەبوو، كاژێر بووە 5:00ی بەیانی ئازارەكە لە حەد تێپەڕی و گەیاندمانە نەخۆشخانە. دوای ئەوەی ئەشیعەیان بۆ گرت، نەخۆشییەكە بەدیار كەوت و پزیشكەكان یەكسەر بڕیاریان دا نەشتەرگەری بۆ بكەن".

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەڵێ "ئەو نەخۆشییە حاڵەتێكی زۆر ناوازەیە، لە دنیادا نزیكەی 500 كەیسی لەو جۆرە نەخۆشییە هەیە و نەخۆشییەكی باو نییە".


دوای نەخوشكەوتنی كۆسرەت رەسوڵ، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە ژەهرخوارد كرابێت، بەڵام دەرباز كۆسرەت دەنگۆی ژەهرخواردكردنی باوكی رەتدەكاتەوە و دەڵێت "راست نییە كە باوكم ژەهرخوارد كرابێ، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە".


رۆژێك پێش نەخۆشكەوتنی، كۆسرەت رەسوڵ، سەردانی دوا مەنزڵگەی هەریەك لە مام جەلال، ئیبراهیم ئەحمەد، جەبار فەرمان و رێبازی كوڕی كردبوو.



PM:07:37:13/11/2017