بەوێنە زیانەكانی بوومەلەرزە لەدەربەندیخان ببینە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو كە چەندین ناوچەی باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند، لە دەربەندیخان چەند هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا‌و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

بەشێک لە بریندارەکانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران. بەهۆی ئەوە کارەساتەوە زیانێكی زۆر بەر ماڵی هاوڵاتیان كەوت.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سێ بومەلەرزە هەرێمی هەژاندووە و سەنتەرەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر ٨:٣٥ خولەک بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٤.٥ ڕوویداوە و دواتر لە کاتژمێر ٩:١٨ خولەک بومەلەرزەی دووەم و بە هێزترینیان بە گوڕی ٧.٢ ڕوویداوە و دوای ئەوەش ٩:٢٨ خولەک بوومەلەرزەی سێیەم ڕوویداوە بەگوڕێ ٤.٦ .

بە هۆی بومەلەرزەکانەوە  ٧ هاوڵاتی گیانیان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ برینداربوون.



PM:09:07:13/11/2017