پەروەردەی شارەزور لەسەر دەوامی سێشەممە بریاریدا

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزور هاتووە كە سبەینێ سێشەممە دەوامی فەرمی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان هەیە.

لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتووە هاتووە: بەهۆی بوونی ڕوودانی بوومەلەرزە لە شەوانی ڕابردوودا و بوونی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێو خەڵکدا، هەر دوێنی شەو و لەپێش بڕیاری پشووی فەرمی بە کاتژمێرێک بەڕێوەبەرێتیمان لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان بڕیارماندا بکرێت بە پشووی فەرمی، سوپاس بۆ خودا، کەهیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لەسنوورەکەمان ڕووینەدا.

هەروەها دەنوسێت: بڕیارماندا سبەی سێ شەممە دەوام ئاسایی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری بەڕێوەبەرێتیمان و هەر قوتابخانەیەک، کەبەهۆی ئەم حاڵەتەوە زەرەر و زیانی پێگەشتوە بە وێنە و ڕاپۆرت و نووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرێتیمانی بکات.

پەروەردەی شارەزوور هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک دەخوازێت و هاوخەمی دەردەبڕێت بۆ سەرجەم ئەو ناوچانەی، کە زەرەر و زیانی گیانیان بەرکەوتوە و دەڵێت: "دڵگرانین بەهەواڵی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاونیشتیمانیانمان لە قەزای دربەندیخان و سەرجەم ناوچە جیاوازەکان".



PM:09:19:13/11/2017