بومەرزەیەكی دیكە ڕوویدا

نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی شاخی‌ بەمۆی‌ هەژاند ئاستەنگیشی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و بازرگانان دروستكردووە.

پەیامنێری "سپی میدیا" لە سنوری دەربەندیخان ئاشكرایكرد بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بارپرسانی ئیداری و هاوڵاتیانی ناحیەی بەمۆوە دەستیكەوتووە كاتژمێر 12ی‌ نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی‌ دیكە لەشاخی‌ بەمۆیدا، كۆمەڵێك تاشە بەردی‌ گەورە لەشاخەكە كەوتۆتە خوارەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ و مەترسی‌شی لەسەر ژیانی‌ كاسبكاران و بارهەڵگرانی‌ مەرزی‌ كوشتە لەسنوری‌ ناحیەكە دروستكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا بەرپرسانی ئیداری ناحیەكە ئاگاداری‌  شۆفێرانیان كردۆتەوە خۆیان بپارێزن لەكاتی‌ ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانیان لەمەرزەكەدا.

ناحیەی بەمۆ كە چەقی بوومەلەرزەكەی سەرەتای ئەم هەفتەیەیە زیاتر لە 50 بوومەلەرزەی دیكە هەژاندویەتی و بەشێكی زۆریش لە چیای بەمۆ هەرەسی هێناوە 

ڕۆژی 12ی ئەم مانگە زنجیرەیەك بومەلەرزە لە ناوچەكانی كوردستان و عێراق و كوردستانی خۆرهەڵاتی دا، كە بەهێزترینیان 7.2 پلەی بە پێی پێوەری ڕێختەر، بوو، زیانی زۆری گیانی و مادی لێكەوتەوە.





PM:02:19:15/11/2017