تەرمی كچێكی 14 ساڵان دۆزرایەوە

تەرمی كچێكی تەمەن 14 ساڵ لە ناحیەی ژاراوە دۆزراوەتەوە و پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت "لەسەر ئەو رووداوە پێنج كەس دەستگیركراون".

پۆلیسی راپەڕین لە لاپەڕەی فەرمی بڵاویكردۆتەوە كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ دوای ئاگادار كردنەوە و گەیشتنی مەفرەزەكانیان و تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر، گەیشتنە گۆڕستانی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر و دەركەوت كچێكی تەمەن 14 ساڵ بەمردوویی دۆزراوەتەوە.

پۆلیس ئەوەی خستۆتەڕوو "شوێنی یەك فیشەك بەسنگی كچەكەوە دیار بووە، دوای ئەنجامدانی رێكاری یاسایی، تەرمی ناوبراو گواسترایەوە پزیشكاری دادوەری سلێمانی، بەمەبەستی زانینی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی".

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەیان بەوەكردووە، لەسەر ئەو تاوانە تاوان پێنج كەس دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لەڕوداوەكە بەردەوامە.



PM:02:38:15/11/2017