بەپەلە.. كۆسرەت رەسوڵ رەوانەی ئەڵمانیا كرا

سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی ئەڵمانیا كرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی راگەیاند كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 16/11/2017، كۆسرەت رەسوڵ بۆ چارەسەر پزیشكی لە فرۆكەخانەی سلێمانییەوە راستەوخۆ بۆ وڵاتی ئەڵمانیا سەفەری كرد.

رۆژی شەممە 11ی تشرینی دووەم، كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی، بەهۆی تێكچوونی باری تەندرووستیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام داوە و بەشێكی ڕیخۆڵەی بڕدراوە.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆكی گەورەی سنووری قەزای كۆیە لەدایك بووە، لە ئێستادا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.



AM:10:01:16/11/2017