پەرلەمانتارانی کورد کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان جێهێشت

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت و ژمارەی ئەندامی پێویست بۆ بەردەوامی کۆبوونەکەیان تێکدا.

کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان بە سپی راگەیاند "بۆ رێگرتن لەلێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانەی کورد کە دەنگیان بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم داوە، لەهۆڵی پەرلەمانی عیراق هاتینە دەرەوە نصابی یاسایی دانیشتنەکەمان شکاند".

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ١٦ ی تشرینی دووەم کۆبوونەوە ئاسایی خۆی سازکرد، بەلآم کاتێک کە خەریک بوو کۆبوونەوە بۆ سازدانی پەرلەمانتارانی کورد کە بەشداری ریفراندۆمیان کردووە سازبکرێت، پەرلەمانتارە کوردەکان هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت.



PM:02:41:16/11/2017