پارتی لەگەڵ هەڵوەشانەوەی حکومەتی نی یە

گۆڕان و کۆمەڵ و هاپەیمانی بەرهەم ساڵح داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی دەکەن، بەڵام پارتی ئەمڕۆ ئەو رایەی رەتکردەوەو لەگەڵ مانەوەی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانییە.

مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات لە سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی  راگەیاند ": لەم بارودۆخەدا دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەكان لە گفتوگۆكردن بەردەوام بن و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن".

ئەو سەردانیکردنی لایەنەکانی بۆ هەستیاری بارودۆخەکە گەراندەوە، بڕیاریان داوە سەردانی لایەنەكانی دیكەش بكەین.

سەبارەت بە داواكاری گۆڕان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتی كاتی، مەحمود محەمەد رایگەیاند: "پارتی دیموكرات لەگەڵ ئەوەدایە پشتگیری حكومەتی ئێستای هەرێم بكرێت نەك هەڵوەشاندنەوەی".

دەربارەی كۆبوونەوەکەیان لەگەڵ گۆڕان، ناوبراو وتی"بۆچوونە جیاوازەكانی نێوان پارتی و گۆڕان قابیلی گفتوگۆكردنن و بۆ قسەكردنی زیاتریش، وەفدی سەرۆكایەتی حكومەت سەردانی گۆڕان دەكات".

لەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ گۆڕان باس لەگەڕانەوەی د. یوسف محەمەد وەک سەرۆکی پەرلەمان نەکراوە، وەک وتەبێژەکەی پارتی رایگەیاند.



PM:06:33:16/11/2017