کەناڵێکی ئاسمانی کوردی دادەخرێت

بۆجاری دووەم خراپی باری دارایی هەڕەشە لە کەناڵی ئاسمانی " رێگا " دەکات و کارمەندێکی ئەو کەناڵە ئاشکرای دەکات کە کۆتایی ساڵ دادەخرێت.

عەلی مەحمود، ناسراو بەعەلی سیاسی پێشکەشکاری بەرنامەی (سەکۆی چەپ) لە کەناڵی ئاسمانیی (ڕێگا) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد " سەرەتای ساڵی داهاتوو، کەناڵی ئاسمانیی (ڕێگا) دادەخرێت. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە دوا ڕۆژی ساڵی 2017 دوا ڕۆژە بۆ کەناڵەکە و بە شێوەیەکی یەکجارەکی دادەخرێت".

پێشکەشکاری بەرنامەکە دەڵێت" خەرجی مانگانەی کەناڵەکە بە خەرجییەکانی مانگی دەستکردیشەوە 40 ملیۆن دینار بووە".

لەمبارەیەوە ھەندرێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵەکە بە باسنیوزی ڕاگەیاند ”بڕیاری کۆتایی بۆ داخستنی کەناڵی ئاسمانیی (ڕێگا) دراوە".

 ڕوونیشی کردەوە، لە ساڵی 2016ەوە ئەمە دووەم جارە بڕیاری داخستنی کەناڵەکە دەدرێت، ”بە ھۆی قەیرانی داراییەوە". 
وتیشی: ”ساڵی ڕابردوو بەھۆی ھاوکاریی دۆستانەوە، توانیمان بەردەوامی بە کەناڵەکە بدەین، بەڵام ئەمساڵ ناتوانرێت ئەوەش دابین بکرێت".

 



AM:10:50:17/11/2017