بەغدا داوا دەكات سێ لیوای هێزی چەكداری كورد بۆ باشوری عێراق بگوازرێنەوە

حكومەتی عێراق داوایەك سەبارەت بە گواستنەوەی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی كوردستان بۆ باشور‌و ناوەڕاستی عێراق ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

لەمبارەیەوە لیوا قاره‌‌مان كه‌‌مال جێگری سه‌‌رۆكی ده‌‌سته‌‌ی ئه‌‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌‌كانی وه‌‌زاره‌‌تی پێشمه‌‌رگه‌‌، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌‌یاندوە : یه‌‌كێك له‌‌و حه‌‌وت خاڵه‌‌ی كه‌‌ له‌‌چوارچێوه‌‌ی دانیشتنه‌‌كانی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌‌رگه‌‌ دراوه‌‌ته‌‌ هه‌‌رێم ئه‌‌وه‌‌یه‌‌، كه‌‌ هێزه‌‌كانی پاسه‌‌وانیی سنوور له‌‌هه‌‌رێمی كوردستانه‌‌وه‌‌ بۆ شاره‌‌كانی ناوه‌‌ڕاست و باشووری عیراق بگوازرێنه‌‌وه‌‌ و له‌‌جێگه‌‌ی ئه‌‌وانیش پۆلیس له‌‌ پارێزگاكانی تری عیراقه‌‌وه‌‌ بهێنرێنه‌‌ سنووره‌‌كانی هه‌‌رێم.

سه‌‌باره‌‌ت به‌‌هۆكاری ئه‌‌و داوایه‌‌ی عیراق له‌‌هه‌‌رێم، ئه‌‌و به‌‌رپرسه‌‌ی وه‌‌زاره‌‌تی پێشمه‌‌رگه‌‌ وتی"بیانووی عیراق ئه‌‌وه‌‌یه‌‌، كه‌‌ هێزه‌‌كانی پاسه‌‌وانیی سنووری هه‌‌رێم په‌‌یوه‌‌ست نین به‌‌فه‌‌رمان و بڕیاره‌‌كانی حكومه‌‌تی عیراقه‌‌وه‌‌ و به‌‌پێچه‌‌وانه‌‌وه‌‌ گوێ له‌‌رێنماییه‌‌كانی هه‌‌رێم ده‌‌گرن، كه‌‌ ئه‌‌مه‌‌ بیانووه‌‌".

راشیگه‌‌یاند: هێزه‌‌كانی پاسه‌‌وانیی سنوور له‌‌هه‌‌رێم كه‌‌ سه‌‌ر به‌‌حكومه‌‌تی عیراقن، پێكهاتوون له‌‌سێ لیوا كه‌‌ له‌‌سنووری هه‌‌ر سێ پارێزگاكه‌‌ی هه‌‌رێم جێگیركراون.




PM:02:10:18/11/2017