هێزی پێشمەرگە‌و ئاسایشی یەكێتی بۆ خانەقین دەگەڕێنەوە

بەپێی رێكەوتنی هێزە عێراقیەكان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هێزی پێشمەرگە‌و ئاسایشی یەكێتی بۆ قەزای خانەقین گەڕانەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "كەركوك ناو" لەكۆبوونەوەی هێزە عێراقییەكان‌و یەكێتی نیشتمانی، هەردوو لا رێكەوتن لەسەر ئەوەی دۆسیەی ئەمنی قەزای خانەقین بەهاوبەشی لەلایەن ئاسایشی یەكێتی‌و پۆلیسی ناوخۆی عێراق بەڕێوەببڕێت‌و ئەم رێكەوتنەش رۆژی 16/11 چووتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی رێککەوتنەکە ئاسایشی یەکێتیی دەبێت زانیاریی هەواڵگریی بە دەزگای هەواڵگری عیراقی بدات کە سەر بە وەزارەتی ناوخوی عیراقە، هەروەها زانیاریی دەدات بە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە، دەسەڵاتی دەستگیرکردنی نییە.

لە رێککەوتنەکاندا لایەنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەریەکە لە عەدنان حەمەی مینا و شێرکۆ میروەیس ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی و ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمنی ئەو حزبە بەشداربون.

هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی رێککەوتنەکە بە چەکی سوک دەگەڕێنەوە باره‌گای میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌دوری 7كم له‌ باكوری قه‌زای خانه‌قین،کە مانگێک لەمەوبەر کشانەوە بەڵام دەسەڵاتی سنورداریان دەبێت.
دوێنێ هەینی 17-11 ئاسایشی یەکێتیی لەناو قەزای خانەقین جێگیربوون، بەڵام ژمارەیان کەمە بە بەراورد بە پێش روداوەکانی 16ی تشرینی یەکەم.



PM:03:15:18/11/2017