نووسینگەی سەرۆک کۆمار رێگاگرتن لە ناردنی هێزی سەرۆک کۆمار بۆ خورماتوو بەدرۆ دەخاتەوە

 سەرچاوەیەکی رەسمی لە نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق رێگاگرتن لە لیواکانی سەرۆک کۆمار بۆ شارر خورماتوو بەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێت " پێکهاتەی تورکمان ناڕزایی بووە بۆیە نەنێردراوە".

لەو روونکردنەوەیەدا کەکۆپیەکی بۆ سپی نێرداروە هاتووە" سەرچاوەیەکی رەسمی لە نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق لە رونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو قسەو بوختانانەی پەرلەمانتار شوان داودی رەت دەکاتەوە کە باس لەوەدەکات جەنابی سەرۆک کۆمار رەتی کردبێتەوە دوو فەوجی لیواکانی سەرۆکایەتی کۆمار بنێردرێن بۆ کەرکوک و دوزخورماتوو ".

سەرچاوەیەی سەرۆک کۆمار دەشڵێت " رەتکردنەوەی  ناردنی ئەو هێزانە لەلایەن بەڕێز د.حەیدەر عەبادی سەرۆکی حکومەتی عیراقیەوە بوە بەهۆی رازی نەبونی پێکهاتەی تورکمان" .

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەو قسە بێبنەمایانە هیچیان پەیوەندی بەجەنابی سەرۆک کۆمارەوە نیەو بەردەوام بەڕێزیان لەسەرهێڵە لەگەڵ بەرپرسانی شاری کەرکوک بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە ، وە بۆ ئامادەکاری ناردنی هێزەکان ، تەنانەت جەنابی سەرۆک کۆمار کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکان کردبوو بۆ ئامۆژگاری کردنیان لەسەر هەستیاری بارودۆخەکە".

دەشڵێت "جێی بیرهێنانەوەیە جوڵاندنی هەر هێزێکیش پەیوەستە بە فە رماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراقەوە".

سەرچاوەکە وتیشی ، سەرۆکایەتی کۆمار لەبەرامبەر ئەو چەواشەکاریانە داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکات کە بە مەرام ئەم پروپاگەندەو قسەڵۆکانە دروست دەکەن .



PM:06:31:18/11/2017