کەمال کەرکوکی لەسەر بڵاوکردنەوەی نامەکە روونکردنەوە دەدات

فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەبارەی ناردنی نامەیەكی بەپەلەوە بۆ سەرۆكی پارتی دیموكرات و دەڵێت " ئەو نامەیە هیچ بنەمایەكی نییە ". 

كەمال كەركوكی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەبارەی بڵاو بونەوەی نامەیەكی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیایەكی سەربە حزبەكەی راگەیاندووە"ئەو نووسینە گوایە نامەیەكە،‌ درووستكراوە و هیچ بنەمایەكی نییە هەڵبەستراوە".

كەمال كەركوكی ئەوەشی خستۆتەڕوو " ئەوان هەڵوێستیان لە رابردوو و ئێستا ئەوەیە، كە پەلكێشكردنی جەیش و حەشد و رادەستكردنی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو بە خیانەتێكی گەورە دەزانن".

کەرکوکی دەشڵیت "ئەوانەی خەریكی ئەو پڕوپاگەندە و بابەتە هەڵبەستراوانەن، دەیانەوێت بەو درۆیانە خیانەت و رووی رەشی خۆیان سپی بكەنەوە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی باس لەوە دەکات ئەو ماڵەكەی لە كەركووك نیە و ،لە دەستپێكی شەڕی داعشەوە بەردەوام لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بووە.

ماڵپەڕێكی نزیك لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، نامەیەكی نهێنی كەمال كەركووكی لە ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە كە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی كراوە.



PM:10:30:18/11/2017