حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەدا هاتووە "لە کۆبوونەوە لەگەڵ به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕه‌وشی حكوومه‌تی هه‌رێم و كێشه و قه‌یرانه‌كان تاوتوێ كران، هه‌ردوولا كۆك بوون كه بۆ به‌رژوه‌ندیی گشتى، ڕێز له پره‌نسیپه گشتییه‌كان بگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە ده‌رباره‌ى پێشنیاز و سه‌رنجه‌كانى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێن و گفتوگۆی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر بكرێت.
لەبارەی مانەوەی حکومەتی هەرێمش دەڵێت، "سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه كردووە مانه‌وه‌ی كابینه‌ی ئێستای حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ئه‌و واده زیادكراوهدایه كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان درێژ كراوه‌ته‌وه، به پێویستیشی زانی هه‌مووان پشتگیریى حكوومه‌ت بكه‌ن تاكو سه‌ركه‌وتووانه قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت".
هەروەها باسی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی کردووە و ڕایگەیاندووە "لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخی ئێستا، كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌ت، ڕه‌وشی مه‌یدانی، پێداگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پشتگیری له حكوومه‌ت و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوویان، خسته به‌ر باس".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەشی بە کۆبوونەوەی وەفدی حکومەت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان کردووە.