"سپی" ناوەرۆکی کۆبوونەوەی گۆڕان و حکومەت ئاشکرادەکات

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا کۆبوونەوە و "سپی"یش ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا بەرەوپێشچوون هەبوە و بزوتنەوەی گۆڕان سێ خاڵی وەک بنەمای گفتوگۆ ڕاگەیاندوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە خاڵەکانی گۆڕان بریتی بوون لە "دژایەتیکردنی دوو ئیدارەیی و دژایەتیکردنی شەڕی ناوخۆ و پاڵپشتیکردن لە مانەوەی قەوارەی هەرێم کە حکومەتی عێراق هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدات".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد وەفدی حکومەت هەڵوێستی گۆڕانیان بە ئیجابی وەسفکردووە خۆشحاڵ بوون بەو هەڵوێستە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دووەم هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمیان کرد بەمەبەستی بەدەستهێنانی پاڵپشتی هێزە سیاسیەکان لە حکومەت



PM:10:51:21/11/2017