چوار بوومەلەرزە ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

سەرلەبەیانی ئەمرۆ شاری مێهران لەپارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی بوومە لەرزەوە چوارجار لەرییەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە چوار بوومەلەرزە یەك لەدوای یەك لە كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی تا 7:30 شاری مێهرانیان هەژاند. بەڵام زیانی ئەوتۆی نەبووە.

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە گوڕی بومە لەزەكان 3.4 ‌و 3.2‌و 3,3‌و 2.6 پلە بە پێوەری ریختەر بووە.



AM:10:13:22/11/2017