"سپی" زانیاری لەبارەی چەكدارەكانی چیاكانی خوورماتوو بڵاودەكاتەوە

گروپێكی چەكداری نەناسراو لە چیاكانی كۆتایی خورماتوو جێگیر بوون و "سپی" زانیاری لەبارەی جموجۆڵ و سەرچاوەی مرۆییانەوە ئاشكرادەكات.

گرووپێكی چەكداری نەناسراو، كە كە ژمارەیان لەنێوان (500-1000) چەكدار دەبێت لە زنجیرە چیاكانی كۆتایی خورماتوو تاوەكو دەگاتە كفری بڵاوبوونەتەوە

سەرچاوەیەك لەو ناوچەیە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند كە ئەو چەكدارانە كورد و عەرەب و خەڵكی بیانیشیان تێدایە و هەندێك دەڵێن كە پاشماوەی داعشن و هەندێكی دیكە دەڵێن سونە نشینی ئەو ناوچانەن و دژی حەشدی شەعبی ئەو گروپەیان دروستكردوە و پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا چالاكی دژی گروپە شیعیەكان ئەنجام بدەن".

بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی" ئەو چەكدارانە دەستیان بەسەر كێڵگەیەكی نەوتیشدا گرتووە لەسنووری گوندی پەلكانە و لەڕێگەی فڕۆكەوە خۆراك و كەل و پەلیان بۆ دێت

پێشتر لەو ناوچایە هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن و لەژێر ڕكێفی یەكێتیدان جێگیر بووبون، بەڵام لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەو ناوچانە لەدەستی كورد سەندرایەوە.



PM:01:52:22/11/2017