پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


لوقمان سلێمان حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان و لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٦٥دا کە لە کفری لەدایک بووە و دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆجیا بووە، لە خولی پێشووی پەرلەماندا ئەندام بووە لە لیژنەکانی دارایى و پیشه‌سازى وزه ‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان.

لوقمان سلێمان زیندانى سیاسى بووە و لە ساڵى ١٩٨٥دا گیراوە و به‌ ١٥ ساڵ حوكم دراوە، بەڵام ساڵى ١٩٨٦ ئازادكراوە، هاوکات پێشمه‌رگه‌ى دێرین بووە و سه‌ره‌تاى ساڵى ١٩٨٨ په‌یوه‌ندی‌ به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه.



PM:04:01:22/11/2017