ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، پێشبینی ده‌كات، له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئێران بوومەلەرزەی نوێ رووبدات.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/ 11/ 2017 ڕای گه‌یاند: "ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شەممە ٢٣ ی تشرینی دووەم له كه‌نداوی عه‌ده‌ن ڕووی دا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامیبوونی جووڵه‌ی پلێتی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ڕووی پلێتی ئێرانی".
لەو بەیاننامەیەدا کە سپی دانەیەکی بەزمانی عەرەبی دەستکەوتووە، تیایدا هاتووە "چالاكیی بوومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌كه له‌سه‌ر كه‌ناری پلێته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت كه له سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان _ ئێران ده‌بێت".
داوای له هاووڵاتییانیش كرد، ئاگاداربن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر ده‌نگۆ و هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كار، پابه‌ندیش بن به ڕاسپارده‌كانی خۆپاراستن له زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه.