بەوێنەوە.. جەڵتەی مێشک لە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد دەدات

بە هۆکار لێدانی جەڵتەی مێشک هونەرمەند، پلۆ زاخۆیی باری تەندروستی تێکچووە، بەپەلە دەبێرێتە نەخۆشخانەوە دخرێتە ژێر چاودێری وردی پزیشکانەوە.

 مەهدی مونیر بەرپرسی سەندیکای هونەرمەندانی زاخۆ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاندووە" هەفتەی ڕابردوو باری تەندروستی هونەرمەند پلۆ زاخۆیی تێکچووە و لە پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە کە توشی جەڵتەی مێشک بووە".

بەرپرسی سەندیکای هونەرمەندانی زاخۆ وتیشی: "پزیشکەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە جەڵتەیەکی سووک بووە و تەنها یەک دەماری لە سەری گرتۆتەوە."

مەهدی ئاماژەی بەوەش کرد " ئەمڕۆ چوار شەممە لەکاتی سەردانی کردن بۆ لای هونەرمەند پلۆ زاخۆیی پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دۆخی بەرەو باشبوون دەڕوات، و ئەگەری هەیە تاکو ڕۆژی شەممە لەژێر چاودێری پزیشکیدابێت و پاشان بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی."

هونەرمەند پلۆ زاخۆیی ناوی (سوبحی عەلی حەسەن)ە، تەمەنی ٦١ ساڵە و بیست ساڵە وەک هونەرمەندێکی کۆمیدی دەوردەبێنێت.



PM:11:12:23/11/2017