ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشکرایکرد تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و وتیشی "هه‌وڵ بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێـتى بە ماڵپەڕی "خەندان"ی راگه‌یاند "تائێستا بڕیار نه‌دراوه بۆ كۆبوونه‌وه، هه‌موان خه‌ریكن به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ كۆبوونه‌وه لە ده‌سه‌ڵاتی كۆسره‌ت رهسوڵدایە، له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی "به‌ڵێ ئه‌وه ته‌واوه، خۆشبه‌ختانه هه‌واڵه‌كان به‌و شێوه‌یه‌یه كه كاك كۆسره‌ت ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و مه‌یلی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌وڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه".
سەرەتای ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و دیاریكردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حزبه‌كه، به‌ڵام تائێستا کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ دیاریکردنی ئەو دەستەیە ئه‌نجام نه‌دراوه.