حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی حکومه‌تی عێراق کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن و رۆژی دوو شه‌ممه سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاژانسی (بغداد الیوم)ی راگه‌یاندووه، "باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق نێوه‌ندگیری نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کات، به‌ڵام به‌غدا مه‌رجی له‌سه‌ر هه‌رێم داناوه به‌وه‌ی که ده‌بێت وه‌فده‌که سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی تێدا بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، داوایه‌ک له حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ باڵیۆزی ئه‌مریکا نێردراوه به‌وه‌ی داوا له به‌غدا بکات بڕیاری مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌رێم لابدات به‌و پێیه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م گه‌ل ده‌بن.
وتیشی '' حکومه‌تی عێراق رازیبووه بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 و گۆڕانکاری له بڕی %12 که بۆ هه‌رێمی دابینکردووه ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی واشنتۆن نێوه‌ندگیری کرد، وه خاڵه سنورییه‌کانیش به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌برێن به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێکه له سیستمی به‌رگری عێراق''.