ئەمڕۆ میسی
ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جاری چوارەم توانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین
بباتەوە.
میسی ورەزی رابردوو توانی ٣٧ گۆڵ لە خولی ئیسپانیا
تۆمار بکات و ببێتە گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپاو ئەمڕۆش توانی بۆ جاری چوارەم
نازناوی پێڵاوی زێڕین بە دەست بێنێت و لەگەڵ رۆناڵدۆ خۆی یەکسان بکاتەوە.
لە پاش وەرگرتنی
خەڵاتەکەش رایگەیاند کە من بە یارمەتی هاوڕێکانم توانیومە ئەم خەڵاتە ببەمەوە،
چوونکە ئەوان نەبن من ناتوانم ئەم کارە بکەم.