وتەبێژی حکومەتی هەرێم هێرشەکەی سینای سەرکۆنە کرد و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستانى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌ربڕى و هیواى زوو چاكبوونهى بۆ برینداران خواست.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، به‌ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆستییهى سه‌ركۆنه كرد كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر مزگه‌وتێك له ناوچه‌یه‌كى سینا له میسر و تیایدا زیاتر له دووسه‌د كه‌س گیانیان و له ده‌ست دا، زیاتر له سه‌د كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێز دزه‌یى، كه هێرشه‌كه‌ى به تاوانكارییه‌كى دڕندانه له قه‌ڵه‌م دا، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستانى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌ربڕى و هیواى زوو چاكبوونهى بۆ برینداران خواست.