ئه‌مڕۆ 25-11 سه‌رۆك كۆماری عیراق له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن شانده حزبی و حكومییه‌كانه‌وه
پێشوازی لێكرا.
له‌وباره‌یه‌وه فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق
بۆ كه‌ناڵی ره‌سمی یه‌كێتی رایگه‌یاند، هاتۆته سلێمانی و دواتر سه‌ردانی شاره‌كانی
تریش ده‌كات، له سه‌ردانه‌كه‌شدا سێ پرسی سه‌ره‌كی هه‌ن، كه گفتوگۆی جدی له‌باره‌وه
ده‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رۆك كۆمار، پرسی یه‌كه‌م دۆخی ناوخۆیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌یه كه روبه‌ڕوی بۆته‌وه. هه‌روه‌ها پرسی
دووه‌م مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنێتی، پرسی سێیه‌میش كێشه‌كانی نێوان به‌غدا
و هه‌رێمی كوردستانه.
وتیشی "هه‌ر كامێك له‌و پرسانه ته‌ماشا بكه‌ی
بابه‌تی یه‌كه‌مه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌و ئومێده‌وارین
به هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ربۆیه هه‌وڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی
خۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كارده‌هێنم، له‌ئێستاشدا بارودۆخ به‌ره‌و باشتر
ده‌ڕوات".