سەرۆک وەزیرانى تورکیا پەیوەندی بە عەبادیەوە کرد و خۆشحاڵى خۆى بەبڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دەربڕی لە بارەى ڕیفراندۆمەکەی هەرێمەوە.
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بیناڵى یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام داوە و خۆشحاڵی نیشاندراوه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
بەگوێرەی هەواڵەکە یڵدرم دووبارە پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه ڕاگه‌یاندووه كه له كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی ١٢ی تشرینی دووه‌م و، هێرشه تیرۆریستیه‌كانی كه‌ركووك و دوزخورماتو گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسەکە بڵاویشکردەوە له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیەى نێوان یڵدرم و عەبادى جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری كراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ردوولا هاوڕابوون "له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ و دیداره‌كان له ئاستێكی باڵادا و به‌شێوه‌یه‌كی چڕ".
هەر لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی توركیای كرد كه هه‌میشه پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند "دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نادەستوورییە".