" تەنها یەک مانگی تر مووچە نادرێت، مووچەندان بەردەوام دەبێت"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی دارایی دەڵێت " حكومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەك نەی وتوە ئەمساڵ تەنیا دەتوانن مووچەی یەك مانگی دیكە دابەش بكەن، بەڵكو بە پێچەوانەوە حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ دابینكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران".

ئەو پەرلەمانتارە کە سەر بەلیستی پارتیە بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە "ئەو داهاتەی لە ئێستادا حكومەتی هەرێم دەستیدەكەوێت تەنیا لە فرۆشتنی نەوت بڕەكەی 300 ملیۆن دۆلارە و نزیكەی 120 ملیار دیناری تریشی لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنووریەكان دەستدەكەوێت، بەو داهاتە دەتوانێ‌ بەردەوامی بدات بە دابەشكردنی مووچە".

لەبارەی توانای دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2017، دڵشاد شەعبان ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی مووچە بە هیچ جۆرێك ناوەستێت و حكومەت بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران، بۆ ساڵی داهاتووش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە جەختی لەسەر كراوەتەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام پرۆسەی دابەشكردنەكە وەك پێش رووداوەكانی كەركوك نابێت و حكومەت لەم قۆناغەدا توانای ئەوەی نییە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات، بەڵكو بەپێی كۆكردنەوەی داهاتەكان موچە دەدات.



PM:07:41:25/11/2017