لە هەرێم ١١ رۆژ دەکرێتە پشوو

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی و باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان پشووەكانی سەری ساڵیان ڕاگەیاند كە ماوەی 11 رۆژ پشوو دەبێت. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیەوە پشووی سە‌ری ساڵی ڕاگەیاند و لە‌ بە‌رواری 21- 12- 2017ەوە‌ دە‌ست پێدە‌كات تا بە‌رواری 2- 1- 2018، واتە 11 ڕۆژ پشوو دەبێت.

هەروەها وەزارەتی پەروەردەش لە ٢1- 12- 2017 بۆ 2- 1- 2018، وەك پشووی سەری ساڵ ڕاگەیاند.



PM:10:18:25/11/2017