بوومەلەرزە ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە بوومەلەرەزەیەك بە گوڕی 4.6 پلەی ریختەر، ناوچەیەكی نزیك لەسەر پێڵی زەهاوی لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند.

لەمبارەیەوە فەرهاد فروزی بەرپرسی تۆڕی بوومەلەرزەزانی پارێزگای كرماشان بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاند: بوومە لەرزەكە پێش كاتژمێر 9 روویداوە‌و بەمەش لە بوومەلەرزەكەی 12 رۆژ لەوەپێشەوە كە سەدان قوربانی لێكەوتەوە تا ئێستا 869 بوومەلەرزەی دیكە ئەو ناوچەیەی هەژاندوە بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بە پێی زانیارییەکانی سپی ئەم بوومەلەرزەیە لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستی پێکراوە.



AM:09:43:26/11/2017