هونەرمەندی کۆمیدی کورد "پلۆ زاخۆیی"
زیاتر لە دوو هەفتەیە دووچاری جەڵتەی مێشک بووەتەوە و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ
دەکرێت.
لەمبارەیەوە مەهدی مونیر بەرپرسی لقی سەندیکای هونەرمەندانی
زاخۆ بە دواڕۆژی وتووە" چەند رۆژێکە دەنگۆی مردنی هونەرمەند پلۆ زاخۆیی بڵاوبووەتەوە
و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە هونەرمەندی ناوبراو توشی جەڵتەی مێشک بووە و لە نەخۆشخانەی
ئازادییە لە شاری دهۆک و رەوشی تەندروستی بەرەو باشتر دەروات".
هونەرمەند پلۆ زاخۆیی ناوی تەواوی (سوبحی عەلی حەسەن)ەو
خەڵکی قەزای زاخۆییە و لەدایکبووی ساڵی 1956 ە و لە تەمەنی 20 ساڵییەوە دەستی بە کاری
هونەری کردووە.