ئەمرۆ ژمارەیەک لە ئاوارەکانی خورماتوو لە گەرمیان خۆپیشاندانیان کرد و هەڕەشە
ئەوەش دەکەن خۆیپشاندانەکەیان بۆ هەولێر دەگوازنەوە.
به‌یانى 26ى تشرینى دووه‌م، زیاتر له
هه‌زار ئاواره‌ى شاره‌دێى خورماتوو كه له كه‌مپه‌كانى شاره‌دێى رزگاری و داوده‌ی
سه‌ر به شاره‌دێى زنان نیشته‌جێ كراون، به خۆپیشاندان و هەڵدانی دروشم گەیشتنە
بەردەم ئیداره‌ى گه‌رمیان له شاری كه‌لار کۆبوونەوە.
خۆیپشاندەران خوازیاری پێڕاگەیشتنی
بەرپرسانی هەرێم بە کێشەکانیان بوون کە بە هاتنی وەرزی سەرما گرفتێکی زۆریان بۆ
دروست بووە.