بەرپرسێكی حكومەتی عێراق: لە بەرامبەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بەغدا موچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادی جەختی لەوەكردووەتەوە ئەگەر بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەنددا بێت ئەوا بەغدا تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباحی عێراقی، ڕایگەیاند "حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە زیاتر لە بۆنەیەكدا جەختی لەوەكردووەتەوە، كە "بەغدا دەیەوێت بەڕێگای ئاشتی و لەڕێگای دانوستانەوە و دوور لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی كێشەكانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بكات".

ناوبراو بە پێویستی دەزانێت پرسی ناوچە كێشەلەسەرەكان ڕوونبكرێتەوە، و وتیشی "دەبێت حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرس بمێنێتەوە لەو ناوچانە و بەڕێوەبردنیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ، تا بابەتی ناوچە كێشەلەسەرەكان بەشێوەیەكی شەفافانە چارەسەردەبێت و بۆ هەتا هەتایە ئەو بابەتە یەكلادەبێتە" .

لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا، مەهدی عەلاق باسی لەوەكردووە، لە سەردانەكانی ئەم دوایەی عەبادی بۆ چەند وڵاتێك، پشتگیری وڵاتانی بەدەستهێناوە لە پاراستنی یەكپارچەیی عێراقدا.




PM:01:03:26/11/2017