شۆفێرانی تەكسی داوای خانەنشین بوون دەكەن

شۆفێرانی تەكسی لە سلێمانی گردبوونەوەیەكیان لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕێكخست و لە یاداشتێكدا داوای خانەنشین بوون دەكەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27ی تشرینی دووەم ژمارەیەك لەشۆفێرانی تاكسی لەشاری سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی چونە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەیاداشتێكیشدا كە واژۆی 732 شۆفێری تاكسی لەسەرە داواكاریەكانیان لە دوو خاڵدا ئاراستە كردووە كە خۆی دەبینێتەوە لە "دانانی سنورێك دەكەن بۆ بەرزبونەوەی نرخی بەنزین كە لە 500 دینار زیاتر نەبێت".

لەخاڵی دوەمدا داوایانكردوە، هەوڵبدرێت بۆ باشكردنی كوالێتی بەنزین و ڕێگەنەدات بەهێنانی بەنزینی خراپ بۆ شارەكە.

لەخاڵی سێیەمی یاداشتەكەدا هاتووە "پێویستە حكومەت یاسایەك دەربكات بۆ خانەنشینبون و بیمەی شۆفێری تاكسی بەپێی ڕێنمایی یاسایی".

لەیاداشتەكەیاندا گروپی شۆفێرانی ناڕازیی سلێمانی (تاكسی) جەختیانكردۆتەوە بۆ ئەم یاداشتەو داواكاریەكانیان، واژۆی 732 شۆفێری تاكسیان كۆكردۆتەوە، دەشڵێن "چاوەڕوانی وەڵامی ئیجابی ئێوە دەكەین".



PM:12:15:28/11/2017