بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە سنووری پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە".
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستە روو " بومەلەرزەکە کاتژمێر چوار و ٢٢ خولەک لە قوڵایی ١٧ کیلۆمەتر روویداوە، هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە".
لەدوای بومەلەرزەکەی ١٢ی ئەم مانگە کە بووە هۆی کوژرانی ٨ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی کرمانشار لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێوەیەکی بەردەوام بومەلەرزە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و خۆرهەڵاتی کوردستان ڕوودەدات.