بەم چارە سەرە سروشتیانە کرمی شریتی ڕیخۆڵە لەناو بەرە


کرمی شریتی  ئەو جۆرە کرمەیە کە لەناو ریخۆڵەکان دا دەژی ئازار دەگەیەنێت بە جەستەت بەبێ ئەوەی هەست بەهیچ نیشانەیەکی بکەی هەتا ئەوکاتەی کێشی لەشت دادەبەزێت، ئازاری سکت بۆ دروست دەبێت بێت. هەروەها ئەم کرمە ترسناکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر مێشک و کۆئەندامی هەرس.
 ئەگەر دەتەوێت رزگارت بێت ئەوا ئەم چارەسەرە سروشتیانە بەکار بهێنە.
1-    ئەنەناس:  ئەنەناس جۆرە ئەنزیمێکی تێدایە کە دەبێتە هۆی هەرسبون و لەناو بردنی کرمی شریتی. دەتوانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بیکەی بەشەربەت لە بەیانیاندا بەسکی بەتاڵ بیخۆیتەوە.
2-    سیر:  سیر یەکەێکە لەو چارەسەرە سروشتیانەی کە بەکار دێت بۆ لەناو بردنی کرمی شریتی. چەند پارەچە سیرێک هەموو بەیانیەک بەسکی بەتاڵ بخۆ، یاخو دەتوانی لەگەڵ شیردا تێکەڵی بکەی و بیکوڵینی پاشان بەسکی بەتاڵ بیخۆیتەوە.
3-    مێخەک: لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان خستۆتە ڕو کە پاودەری مێخەک  پێنج ئەوەندەی سیر بەهێزە لە لەناو بردنی کرمی شریتیدا. کەوچکێکی چا مێخەکی هاڕاو بکە ناو دەفرێکەوە و هەندێک ئاوی گەرمی تێبکە  دایبنێ بۆ ماوەی ١٠ خولەک ، هەفتانە چەند جارێک بەم شێوەیە ئامەدەی بکەو بیخۆرەوە.
4-    ناوکی کولەکە: نەخۆشی کرمی شریتی نەخۆشیەکە کە دەبێتە هۆی لەناو بردنی کۆئەندانمی هەرس، بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەیان سەلماندوە کە ناوکی کولەکە لەتوانایدا هەیە کە ئەم نەخۆشیە چارەسەر بکات. هەندێک ناوکی کولەکە بەکاڵی دەربهێنەو  لەگەڵ شیری گوێز هندیدا تێکەڵی بکە پەرداخێک یاخود دو پەرداخ ئاوی تێبکە بیخۆرەوە. ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە لەپاک کردنەوەی ریخۆڵەکان و دەرکردنی کرمی شریتی.
سەرچاوە: Best Home Remedies



PM:10:15:29/11/2017