بانكی‌ یەکێتیی‌ عیراق قەرز دەدات بە هاوڵاتیان

بانكى  یەکێتیى عێراق پێدانى قەرزى بۆ پاڵپشتى لەو پرۆژانەى خزمەت بە وڵات و بەرزکردنەوەى بوارى ئابورى دەکەن ڕاگەیاند و  دەڵێت "بەبێ ڕۆتین بەڕێوەدەچێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی‌ دەست "سپی میدیا" كه‌وتووه‌، تیایدا بانکی‌ یەکێتی‌ عیراق  رایگەیاند "ئامادەن بە پێدانی‌ قەرز پاڵپشتی‌ لە هاوڵاتیان و بازرگانەکان بکەن بۆ پەرەپێدانی‌ زیاتری‌ ئەو پرۆژانەی‌ خزمەت بە وڵات و هاوڵاتیان دەکات، ئەوەش لەپێناوکەمبوونەوەی‌ رێژەی‌ بێکاریی‌ و بەرزبونەوەی‌ ئابوریی‌ وڵات و بەدەستهێنانی‌ کار بۆ بێکارەکان".

جەختی‌ لەوەشکردووەتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی‌ رێگای‌ پێدانی‌ ئەو قەرزە بە هاوڵاتیان ئاڵۆز نەبێت و بەبێ رۆتین بەڕێوەبچێت.

بانکی‌ یەکێتی‌ عیراق لە 23ی ئه‌یلولی 2003ه‌وه‌ دامەزراوە و لەلایەن بانکی‌ ناوەندیی‌ عیراقەوە مۆڵەتی‌ پێدراوە و بنکەی‌ سەرەکی‌ لە شاری‌ بەغدا و چەند لقێکی‌ تریشی‌ لە زۆربەی‌ پارێزگاکانی‌ تری‌ عیراقدا هەیە.



PM:01:58:30/11/2017