عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دوا بزماری بە تابووتی پۆستی سەرۆکی هەرێم ( بارزانی ) دا داکووتیده‌ڵێت" لەو کاتەوە پۆستی سەرۆکی هەرێم نەماوە سەرمان سووکە"، هەروەها دەشڵێت" "پارتی بە تەوه‌كه‌ل عه‌له‌ڵڵا ڕیفراندۆمیان کرد".
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی"له‌دوای (١٦)ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌ڵایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر كوردستاندا هات،كه نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ژێرده‌ستی كورددا نه‌ما،ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانمان په‌رله‌ما بووایه،حكومه‌تمان حكومه‌ت بوایه،ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریمان هه‌بوایه ئه‌وكاته نه‌یده‌هێشت شه‌خسێك له حیزبێك بڕیارێكی له‌وجۆره(بڕیاری ڕیفراندۆم) بدات و وڵاتمان به‌وده‌رده بچوایه."
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرای دەکات " له ١٢-٩ واته ١٣ ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵیدا(پارتی،یه‌كێتی،كۆمه‌ڵ ئیسلامی)بوین من ڕومكرده هه‌ردوو حیزبه‌كه و پێم وتن ئایا بنه‌مایه‌ك هه‌یه ئێوه پشتی پێ ببه‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم یه‌كێك له‌وانه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه وتی"وه‌ڵا مامۆستا ئێمه ته‌وه‌كه‌ل عه‌له‌ئه‌ڵڵا ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین)منیش وتم جا ته‌وه‌كه‌ل عه‌له‌ئه‌ڵڵا من باشتری لێده‌زانم ئه‌وه ئیختساسی منه و من له ئێوه شاره‌زاترم هه‌تا دكتۆر ڕۆژ وتی ئه‌شهه‌د و ڕاسته مامۆستا باشتری لێده‌زانێت."
ناوبراو ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی به بڕیارێكی شه‌خسی ناوبرد و وتی"بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم به‌شه‌خسی دراوه و به‌حیزبی كرا دواتر ویسترا ئه‌و بڕیاره بكرێته ماڵ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێگربوون،ده‌نا خه‌ڵكێكی دیكه وه‌گه‌ڵ كه‌وتن من با ئه‌و وشه‌یه نه‌ڵێم ڕه‌گه‌ڵ كه‌وتن چونكه ڕه‌نگه خه‌ڵكێك دڵی پێی ناڕه‌حه‌ت بێت،گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێك چون له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته جا پێم وایه قه‌ناعه‌تیشیان پێی نه‌بوو."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك كرد كه به‌وته‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ش بڕیارێكی شه‌خسی بووه و وتی"جا ئه‌وه له بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ی كوردستانیش هه‌روایان كرد،من وه‌فدێكی باڵای پارتی و یه‌كێتیم پێكه‌وه بینی كه به‌ڕێز كاك مه‌لا به‌ختیاریشی تێدا بوو پێم وتن كاكه كه‌ی ئێستا كاتی ئه‌وه بوو؟! ئه‌وه به بڕیاری كێ بوو هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه؟!هه‌ردوو وه‌فده‌كه وتیان كه‌س ئاگای لێ نه‌بوه وتویانه مه‌زاج و بڕیاری شه‌خسێك بوو جا منیش لێم پرسین كاكه وڵات به‌مه‌زاج ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟!ڕیفراندۆم سه‌ری هه‌رێمی خوارد نه‌ك ده‌وڵه‌تمان ڕانه‌گه‌یاند به‌ڵكو سه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌ی هه‌شمان بوو خواردی و له‌سه‌ری قه‌رزاریش بوینه‌وه."
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم عەلی باپیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر وازهێنانی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وتی" من پێم وایه كه ئێستا هه‌رێم سه‌رۆكی نیه جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ پێشتر كه هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌بوو،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وكاته به‌ڕێز كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێم بوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌دا كه بڕیاره‌كان به‌سه‌ر هه‌موماندا ده‌شكانه‌وه،ئێستا كه كه‌سێك نیه له‌و پۆسته‌دا ئه‌و بڕیارانه ده‌ربكات مانای ئه‌وه‌یه ئێمه سه‌رمان سوكه و حه‌ساوه‌یه."
ئەمیری کۆمەڵ لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە "ئه‌گه‌ر به‌زوترین كات هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌ناوخۆی هه‌رێم وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد نه‌نێین ئه‌وه‌ی كه‌ڕویداوه خراپتر ڕووده‌دات."