ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به پێویستى ده‌زانێت ده‌نگ به‌و ره‌شنوسه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2018 نه‌درێت كه ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه كراوه و ده‌شڵێت، "بۆ مووچه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام پشكی پارێزگاكان به جیا دابه‌شبكرێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوسینێكدا كه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئه‌و ڕه‌شنوسی موازنه‌یه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نیی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیی وه‌ك یاسای موازه‌نه‌ی 2018، خراپترین موازه‌نه‌یه كه بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق دوای ساڵی 2005 ئاماده‌كرابێت، ئه‌و ڕه‌شنوسه به‌و ڕێژانه‌ی كه‌دیاریكردوه، له ئاست خواست و چاوه‌ڕوانی هیچ پارێزگایه‌كی عێراق و هیچ پێكهاته‌یه‌كدا نیه، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پێویسته تێكڕای كوتله‌كان، وه‌زیره‌كان، سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌شنوسه كه له ئه‌نجومه‌نیی وه‌زیران تێپه‌ڕێندراوه هه‌ڵوێستی جدیان هه‌بێت و ڕه‌تیبكه‌نه‌وه، گرنگه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی به فه‌رمی بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت".
هۆشیار عه‌بدوڵا راشیگه‌یاندووه "له حاڵه‌تیی نه‌گۆڕینی ئه‌و ڕه‌شنوسه، بژارده‌ی په‌سه‌ندنه‌كردن و بایكۆتیی دانیشتنه‌كانیی په‌رله‌مان پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن، له حاڵه‌تیی ئه‌وه‌ی كوتله سیاسیه‌كان بیانه‌وێت په‌سندێتی بده‌ن به‌و موازه‌نه خراپه، ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌نگیی پێ ناده‌ین".
باسى له‌وه‌شكردووه "بۆ موچه و پشكی هه‌رێمی كوردستان، كه من پشتیوانیی ئه‌وه‌م پشكی پارێزگاكان به‌جیا دابه‌شبكرێ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌شنوسه و به ئیتیفاق و گێڕانه‌وه‌ی داهاته نه‌وتیی و غه‌یره نه‌وتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك زامنی دابینكردنیی موچه بێ چاره‌سه‌ره".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "دور له بون و نه‌بونی یاسای موازه‌نه ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌ت چاره‌سه‌ری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت، ئه‌مه‌ش به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و چاره‌سه‌ری بندیواری ناو لیستی موچه‌خۆران چاره‌سه‌ر ده‌بێت".