په‌رله‌مانی ئێران داوای كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم و له‌هه‌ردوو شاری بانه و مه‌ریوان، دوو ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد بكاتەوە.
غوڵام ره‌زا تاج گه‌ردون سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و بودجه له په‌رله‌مانی ئێران بە ئاژانسی ئیرنا رایگه‌یاندووە" سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یان پشتیوانی له كردنه‌وه‌ی دوو ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌ردوو شاری مه‌ریوان و بانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان".
تاج گه‌ردوون لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ناوچه بازرگانییه ئازاده، سودێكی زۆری ئابوری به‌و دوو شاره ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌رتی بازرگانی ده‌بوژێته‌وه، پرۆژه‌كه ته‌واو بوه و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پلان و وزه‌ش به‌تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و بودجه له په‌رله‌مانی ئێران ئەوەی خستە روو "هه‌ندێك ناوچه‌ی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد نابێت، به‌ڵام بۆ مه‌رزه‌كانی پارێزگای سنه زۆر شیاوه".