نێجیرڤان بارزانی لەگەڵ ئۆردوغان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ئۆردوغان سەرۆکی ئەو ولآتەو سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی راگەیاند " وا بڕیارە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوایەکی سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردوغان سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ ئەو و سەرۆک وەزیران، یڵدرم کۆبێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە بۆ سپی ئاشکرای کرد کە ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیەوە رێکخراوە کە هەفتەی پێشوو بە سەردانێك لەو ولآتە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوەوە. دوای گەڕاندنەوەی بۆ کوردستان بە میدیا کوردیەکانی راگەیاند کە سەردانەکەی سەرکەوتووە بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەو کەسەی رۆڵی هەبووە لە رێکخستنی سەردانەکەی سەلاحەدین بەهادین بۆ تورکیا، د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی زانایانی ئیسلامی بووە کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا هەیە.

ئەوە سەردانە لە کاتێکدا کە لەدوای ٢٥ ی ئەیلول و ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە کوردو بەتایبەتی بەرپرسانی حکومەت و پارتی لە کەناگیریەکی گەورەدا دەژیان و، نە هیچ ولآتێكی ئەوروپی سەردانی دەکردن و نە بانگهێشتیش دەکران بۆ هیچ ولآتێك.





PM:05:28:02/12/2017