په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق، هۆكارى دواكه‌وتنى پارەی گەنمی جووتیارانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئاشكرا ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت "له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا پاره‌كه ده‌گات".
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، هۆكارى دواكه‌وتنى شایسته داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار بوو لە مانگی تشرینی دووه‌م، شایستە داراییەکانى جووتیاران خه‌رج بکرێت، به‌ڵام چەند رۆژێکە دواکەوت.
ئەو ئه‌ندامەى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه لەبەر ئەوەی، ئەو گەنمەی لە ساڵانی (2014، 2015، 2016) دراوە بە بەغدا، گەنمی دەرەوەی تێکەڵ کراوە و زۆرتر ڕاده‌ست کراوە لەوەی ھەرێمی كوردستان بەرھەمی دێنێ، بۆیه كێشه دروست بووه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه چەند رۆژێکە، لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و بازرگانی عێراق لە پەیوەندی به‌رده‌وام دایه، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى "ئێستا بە تەلەفون لەگەڵ وەزیری بازرگانی فیدراڵی قسەم کرد، ئەمرۆ لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە بەخه‌رجکردنی پارەکە و وەزیر دوپاتی کردەوە کە لە چەند رۆژی داھاتوو دەست دەکەن بە خه‌رجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی (2014، 2015، 2016)".
هەروەها، نووسیویه‌تى "پشکی ھەرێم بۆ رێژەیەکی دیاریکراو بە نرخی حکوومی ئه‌ژمار دەکرێت، ئەو رێژەی کە زیادەیە بە نرخی بازاڕ ده‌بێت".