دوای کۆبوونەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی مولیدە ئەهلیەکان هەردوولا بۆ ئەم مانگە لەسەر نرخی کاتژمێرێک کارەبا رێککەوتن و سلێمانی روناک کرایەوە.
دوای کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی کارەبانی سلێمانی و نوێنەری دەستەی سەرۆکایەی مولیدە ئەهلییەکان هەردوولا لەسەر نرخێک بۆ ئەم مانگە رێککەوتن.
بەپێی ئەو رێککەوتنە هەرچەندە بەرێوەبەرایەتی کارەبا بڕیاری دابوو یەک کاتژمێر کارەبا بە ٤٢ دینار بدەن بەهاولآتیان، رێککەوتن کە ئەو نرخە زیاد بکەن و بیکەن بە ٤٤ دینار، بەمەش جارێکی تر مولیدە ئەهلیەکان کارەبایان دایاوە بە ناو شاری سلێمانی و دەوربەری.
ههۆی دیاریكردنی كرێ و پاره‌ی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می 2017، خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان دوێنێ سێشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌می 2017 گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو چونه به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، ڕایانگه‌یاند" ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه جێبه‌جێی ناكه‌ن و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه 24 كاتژمێر ده‌ده‌نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار".
دوای ئەوەی حکومەت بەدەم داواکەیانەوە نەچوو، ئەمڕۆ چوارشەممە مولیدە ئەهلیەکان کارەبایان بڕی لەناو جەرگەی شاری سلێمانی.