ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دڵنیایی دەدات لە ناردنى پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدڕاڵه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه پاره‌كه ده‌گات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پێگه‌ى خۆى له فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا، هاتووه "دەنگوباسێک بڵاو کراوەتەوە کە پارەی جوتیاران خه‌رج ناکرێت و جووتیارانی توشی دلەڕاوکێ کردووە، زۆر ته‌له‌فونم بۆ دەکرێت و پرسیاری ئەو پروپاگەندانە دەکرێت، بۆیه لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه قسه‌م كرد".
جه‌ختی كرده‌وه، كه دڵنیایان کردووەته‌وە له‌وه‌ى فەرمانیان پێکراوە بەخه‌رجکردنی شایستەی دارایی جوتیارانی ھەرێمى كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "لە چەند رۆژی داھاتوودا دوای تەواوبوونی ڕێكاره‌كان، دەست دەکەن بە خه‌رجکردنی پاره‌ى 2014 و 2015 و 2016".