حکومەتی ھەرێم لە سەر پشووەکەی سبەینێ ھاتەدەنگ

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت " سبەینێ دەوامی فەرمییە لەهەڕیمدا و پشووەكەی عیراق هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە".

د. سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" پشووەكەی سبەینێی عیراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو دەوامی ئاساییە".

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ 9ی كانوونی یەكەمی 2017، ، بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر گروپی تیرۆرسیستی داعش، بڕیاریدا سبەینێ 10ی كانوونی یەكەم، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عیراقدا، لەو وتارەدا سەرۆک وەزیران پێرۆزبایی و پەیامی بۆ هەموو هێزە عێراقییەکان نارد جگە لە هێزی پێشمەرگە نەبێت.



PM:09:51:09/12/2017