رەفعەت عەبدوڵا بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵوەشاوەتەوەو بڕیارە دەستەیەکی ١٠ کەسی پێکبهێنرێت بۆ ماوەی سێ مانگ سەرۆکایەتی یەکێتی بکات تا بەستنی کۆنگرە کە بڕیارە ٣١/١/٢٠١٨ ببەسترێت".
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت"له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ك لیژنه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری ئه‌و پێشنیاره‌مان كرد بۆ كۆبونه‌وه‌كه كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه،دواتر(١٠)كه‌س هه‌ڵبژێرین كه یه‌كێتی بۆ ماوه‌یه‌كی ئینتقالی به‌ڕێوه ببه‌ن،(٢٦)كه‌س ده‌نگی دا به‌ڕازیبوون،(١٢)كه‌سیش ده‌نگیان نه‌خێر بوو،(٧-٨)كه‌سیش ده‌نگیان نه‌دا،ئیتر ئه‌وه سه‌ركه‌وت كه ئه‌و (١٠)كه‌سه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ببه‌ن حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌ش به‌واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی دێت."
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتیشی"ئه‌و (ده)كه‌سه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن،هێشتا هه‌ڵنه‌بژێردراون.به‌ڵام خۆمی تێدا نیم چونكه من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیم كرد."
له‌باره‌ی چاره‌نوسی پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كۆنگره‌ی ئایندهی ئه‌و حیزبه؟ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی"ئه‌و ناوه بۆ جه‌نابی مام جه‌لال ده‌مێنێته‌وه،ڕه‌نگه لهكۆنگرهش به‌وشێوه‌یه بڕیاری مانه‌وه‌ی بده‌ین ته‌نها بۆ جه‌نابی مام جه‌لال،ئتر پۆسته‌كانی خوار ئه‌وه هه‌ڵبژێردرێن.واته ئه‌و ناوه(سكرتێری گشتی)ته‌نها هی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌بێت"
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی به‌شداربونی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی"نازانم."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌كێتی به‌م هه‌موو كێشه ناوخۆییه‌ی هه‌یه‌تی ئایا ده‌توانێت كۆنگره ئه‌نجام بدات؟ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی"یه‌كێتی له‌وته‌ی هه‌یه به‌وجۆره‌یه ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌شێوازی پێكهاته‌ی حیزبه‌كه،جا هه‌ندێكمان پێی ده‌ڵێین دیموكراسی،هه‌ندێكی تریشمان پێی ده‌ڵێین ئازادی ههربهوشێوازهش كۆنگره‌كانی تری به‌ستووه و سه‌ركه‌وتوو بووه."